یەکەم شەپۆلی بارانی زستانی ئەم ساڵ سبەینێ دەستپێدەکات، کەشناسی عێراق رایگەیاند، لە رۆژی پێنجشەممەوە شەپۆلێکی بارانبارین و رەشەبا هەرێمی کوردستان و عێراق دەگرێتەوە، هاوکات رۆژانی هەینی شەپۆلەکە چڕ تر دەبێتەوە و ئەگەری لێزمە باران هەیە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٥ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، کەشناسی عێراق ئاماژەی بەوەکردووە، لە سبەی پێنج شەممەوە شەپۆلێکی بارانبارین ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و بەشێکی شارەکانی عێراق دەگرێتەوە و خێرای باش زیاد دەکات و وتیشی لە ناوبەناو هەورە تریشقەی لەگەڵدا دەبێت.
باسی لەوەشکرد، لە رۆژانی هەینی شەپۆلەکە چڕ تر دەبێتەوە و تەواوی ناوچەکانی عێراق دەگرێتەوە و لە هەندێک شوێن لێزمە باران دەبێت و خێرای با دەگاتە ٥٥ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.
کەشناسی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، بەپێی پێشبینییەکان زۆرترین بارانبارین لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەبێت، وتیشی کاریگەری شەپۆلەکە تا ئێوارەی رۆژی شەممە بەردەوام دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی ناوچەکانی هەرێم بە پلەی سیلیزی :
هەولێر :١٧ پلەى سیلیزى
سلێمانی : ١٥پلەى سیلیزى
دهۆک : ١٦پلەى سیلیزى
کەرکوک : ١٩پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : ١٤ پلەى سیلیزى
زاخۆ : ١٧پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : ٩ پلەى سیلیزى
سۆران : ١١پلەى سیلیزى
گەرمیان : ٢٠پلەى سیلیزى
ھەواڵی ڕابردوو
ھەواڵی داھاتوو
ھەواڵی زیاتر