دوو پەیامی سەرەخۆشی لە بارەگای بارزانییەوە

په‌یامی سه‌ره‌خۆشیی باره‌گای بارزانی بۆ به‌ڕێز سه‌میر غه‌ریب مارف

به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان

به‌ڕێز كاك سه‌میر غه‌ریب مارف،
به‌داخێكی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی پێشمه‌رگه‌ی دڵسۆزی شۆڕشی ئه‌یلوول و گوڵان كاك ( غه‌ریب مارف كانی ئاسكانی ) باوكی به‌ڕێزتانمان پێگه‌یشت.

سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی به‌ڕێزتان و خانه‌واده‌ و ئاشنایانی باوكی خوالێخۆشبووتان ده‌كه‌ین، هاوبه‌شی خه‌می هه‌موو لایه‌كین.

له‌ خودای گه‌وره‌ داواكارین دڵنه‌وایی به‌ هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێت و گیانی خوالێخۆشبوو كاك ( غه‌ریب مارف كانی ئاسكانی ) به‌ر ڕه‌حمه‌تی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رین شادی بكات.

إنا لله وإنا اليه راجعون

باره‌گای بارزانی
6ـی كانوونی یه‌كه‌می 2024
…………………………..

په‌یامی سه‌ره‌خۆشیی باره‌گای بارزانی بۆ خانه‌واده‌ی عومه‌ر حه‌مه‌لاو

به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان

به‌ڕێزان له‌ خانه‌واده‌ی عومه‌ر حه‌مه‌لاو،
به‌داخێكی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی پێشمه‌رگه‌ی دڵسۆزی شۆڕشی ئه‌یلوول و كه‌سایه‌تی دیاری شاری سلێمانی كاك ( عومه‌ر حه‌مه‌لاو )مان پێگه‌یشت.

سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ به‌ڕێزه‌كه‌تان و دۆستانی خوالێخۆشبوو ده‌كه‌ین، خۆمان به‌هاوبه‌شی خه‌می هه‌موو لایه‌ك ده‌زانین.

له‌ خودای گه‌وره‌ داواكارین دڵنه‌وایی به‌ خانه‌واده‌ به‌ڕێزه‌كه‌تان و دۆستانتان ببه‌خشێت و گیانی خوالێخۆشبوو كاك ( عومه‌ر حه‌مه‌لاو ) به‌ر ڕه‌حمه‌تی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رین شادی بكات.

إنا لله وإنا اليه راجعون

باره‌گای بارزانی
6ـی كانوونی یه‌كه‌می 2024

ھەواڵی زیاتر