مەسرور بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی ئیمارات لە عێراق دەکات

ئەمڕۆ چوارشەممە 12/4، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە عەبدوڵلا مەتەڕ ئەلمەزروعی، باڵیۆزی نوێی دەوڵەتی ئیمارات لە عێراق کرد.
سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی لە باڵیۆز کرد بەبۆنەی دەستبەکاربوونی و هەموو هاریکاری و پشتیوانییەکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ باڵیۆز ده‌ربڕی لەپێناو سەرخستنی ئەرکەکەی و پێشخستنی زیاتری پەیوەندیی دوولایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا.

باڵیۆزی ئیمارات، سڵاو و ڕێزى سەرۆکی ئیمارات شێخ محەمەد بن زایدى بە سەرۆکی حکومەت گەیاند و جەختی لە برەودان بە پەیوەندیی دۆستانەی وڵاتەکەی لەگەڵ هەرێمی کوردستان کردەوە. 
گرنگیی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی عێراق و ناوچەکە، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.

ھەواڵی زیاتر