ئامارێکی مەترسیداری جیابوونەوەی هاوسەران لە هەرێمی کوردستان ئاشکرا دەکرێت

ئاماری دادگاکانی هەولێر و سلێمانی دەریدەخەن رێژەی جیابوونەوەی هاوسەران رۆژ لەدوای رۆژ لە هەڵکشاندایە، پارێزەرێکیش دەڵێت جیابوونەوەی هاوسەران بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە و بەمەترسیش ناوی دەبات
ئەشواق نەجیب پارێزەر لە لێداوانێکدا ڕایگەیاند، لە پارێزگای سلێمانی بە شێوەیەکی بەرچاو جیابوونەوەی هاوسەران زیادی کردووە و بووەتە مەترسی و بە جۆرێک لە ساڵی ڕابردوودا نزیکەی 3500 هاوسەر جیابوونەتەوە ئەمساڵیش ئەوڕێژەیە بەرزبووەتەوە بۆ زیاتر لە 4500 کەس
وتیشی، لە پارێزگای هەولێر ساڵی ڕابردوو نزیکەی سێ هەزار هاوسەر جیابوونەتەوە و ئەو ڕێژەش بۆ ئەمساڵ گەیشتووەتە نزیکەی چوار هەزار کەس
لەبارەی هۆکارەکانی جیابووەنەوەی هاوسەران ئەو پارێزەرە ئاماژەی بەوەکرد، چەند هۆکارێک هەن کە سەرەکیترینیان باری ئابورییە بۆ جیابوونەوەی خێزانەکان کە لە ساڵانی پێشوودا بەو جۆرە نەبووە، ناپاکی هاوسەرانیش هۆکارێکی دیکەیە و چەندین هۆکاری دیکەش هەن
هاوکات، لە عێراق بەگوێرەی ئاماری ئەنجوومەنی باڵای دادوەری، لە مانگی ئەیلوولی ڕابردوودا ، 5462 حاڵەتی جیابوونەوە هەبووە، کە 1508 حاڵەتی جیابوونەوە بە بڕیاری دادوەری بووە، هەروەها زۆرینەی جیابوونەوەکان لە سەرۆکایەتیی دادگەی تێهەڵچوونەوەی کەرخ بووە، 698 جیابوونەوەش لەدەرەوەی دادگەکان بووە.

ھەواڵی زیاتر