کابینەی نۆیەم زیاتر لە 33 هەزار قوتابی دەگەڕێنێتەوە بەر خوێندن

لە کابینەی نۆیەمدا 33 هەزار و 271 قوتابی گەڕێندراونەتەوە بەر خوێندن

ڕۆژی پێنجشەممە ۲۸ی تشرینی دووەمی ۲۰۲٤، ئالان حەمەسەعید ساڵح، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان،بە ئامادەبوونی نوێنەری ڕێکخراوی یونیسێف و ڕاوێژکاران و بەڕێوەبەرە گشتییەکان لە وەزارەت و بەڕێوەبەری پلاندانان لە پەروەردە گشتییەکان و ئیدارە سەربەخۆکان، بەشداری لە مەراسیمی ڕاگەیاندنی ئەنجامی “هەڵمەتی گەڕانەوە بۆ خوێندن – Backtolearning ” کرد، کە وەزارەتی پەروەردە بە هەماهەنگی لەگەڵ ڕێکخراوی یونیسێف ئەنجامیان داوە.
پرۆسەکە لە ڕێکەوتی ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ دەستی پێ کرد و لە ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤، کۆتایی هات.
ئەمساڵ تواندراوە شەش هەزار و ٨٨٧ قوتابی لە هەرێمی کوردستان بگەڕێندرێنەوە بەر خوێندن.
لە ساڵانی ڕابردووشدا ٢٦ هەزار و ٣٨٤ قوتابی دیکە گەڕێندراونەتەوە بۆ قوتابخانە، کۆی گشتیی ئەو کەسانەی کە لە کابینەی نۆیەم گەڕێندراونەتەوە بۆ خوێندن ٣٣ هەزار و ٢٧١ قوتابین.

ھەواڵی زیاتر