گەندەڵیەکی گەورەی یەکێتی لە سنوری سلێمانی ئاشکرا دەبێت

ئیدارەی گشتیی یەكێتی زەویی كارگەی چیمەنتۆی سەرچنار بە کۆمپانیایەکی وەرهێنان دەفرۆشێت بۆ ئەوەی بیکاتە شووقە و ڤێلا.
 
کارگەکە زیاتر لە 12 ساڵە چۆڵ کراوە، دەکەوێتە شوێنێکی ستراتیژیی سلێمانی و موڵکی گشتییە. ئێستا فەرمانگەکانی سلێمانی ڕاسپێردراون دۆسیەی یاسایی چارەسەر بکەن و ئامادەی بکەن تاوەکو ڕادەست بکرێت، دەبێت وەبەرهێنەرەکەش لە ماوەی سێ مانگی داهاتوودا دەست بە پرۆژەکە بکات.

زەوییەکە 242 دۆنم زەوییە (605 هەزار مەتر دووجا) بەپێی خەمڵاندن نرخی مەترێک لەو ناوچەیە بەلای کەمەوە 1200 دۆلارە، بۆیە بەهاکەی زیاترە لە 726 ملیۆن دۆلار.
 
بەپێی ڕێککەوتنەکە لەو بڕە پارەیە 28%ی کە دەکاتە 204 ملیۆن دۆلار، دەدرێتە ئیدارەی گشتیی یەكێتی بەشێوەیەکی نەختینەیی.
 
زەوییەکە ڕووی ڕۆژهەڵاتی دەکەوێتە سەر دووسایدی “سەرچنار ـ قولەرەیسی” و ڕووی باشووریشی لەسەر “چەمی قلیاسانە” و لە سەرچاوەی ئاوی سەرچنارەوە نزیکە.

ژێدەر
ئاڤا

ھەواڵی زیاتر