ئەمڕۆ چوارشەممە، 27-11-2024، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتیی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی کۆ دەبێتەوە و چەندان تەوەر تاوتوێ دەکات.
تەوەرەکانی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجـوومەنی وەزیران:
بڕگەی یەكەم: تاوتوێکردنی پرسی سێ مووچەی کۆتایی ئەمساڵ و کێشە و گرفتەکانی بەردەم خەرجکردنی لە بەغدا و چارەسەرەکان.
بڕگەی دووەم: خستنەڕووی ڕاپۆرتێک لەلایەن وەزیری پلاندانان سەبارەت بە بەڕێوەچوونی قۆناغی یەکەمی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان كه لە ڕۆژانی 20 بۆ 21 مانگی یازدهی ئهمساڵ لە عێراق و هەرێمی كوردستان بهڕێوهچوو و ههروهها قۆناغ و هەنگاوەكانی دیكەی پرۆسەكه دهخرێته بهرباس و گفتوگۆكردن.
بڕگەی سێیەم: پرۆژە بڕیارێكی پێشنیازكراو لەلایەن وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارەوە دهخرێته ڕوو سەبارەت بە پاژەكردن یان (پێدان بە قیست)ی ئەو بڕە پارەیەی كە لە زیادەڕۆكار وەردەگیرێت كە بە زێدەڕۆیی خانووی نیشتەجێبوونی لە سنووری شارەوانییەكان دروست كردووە.
ھەواڵی داھاتوو
ھەواڵی زیاتر