ڕاگەیەنراوێک لە وەزارەتی داراییەوە لەبارەی مووچە

وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم ناردنی لیستی مووچەی مانگی 11ی بۆ بەغدا ڕاگەیاند.

ئەمڕۆ سێشەممە 25/11/2024، وەزارەتی دارایی ڕاگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە و تێیدا هاتووە: “ئەمڕۆ، لیستی مووچەی مانگی 11ی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، لەلایەن نوێنەری وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی کوردستانەوە، ڕادەستی وەزارەتی دارایی حکوومەتی عێراق كرا.”

ئەمە لەكاتێكدایە، ماوەیەكی زۆرە وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان، لیستی مووچەی مانگی 10شی بۆ دارایی عێراق ناردووە، كەچی تا ئێستا مووچەی مانگی 10ی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان نەنێردراوە و هەر جارە و بە بیانوویەكی جیاواز لەلایەن دارایی عێراقەوە، دوا دەخرێت.

ھەواڵی زیاتر