بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە 20ی11ی2024، ئاسمانی پارێزگاكان لەنێوان پەڵە هەور بۆ نیمچە هەور دەبێت لەهەندێ ناوچەی شاخاوی هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری نمە باران و هەورە تریشقە لەكاتەكانی دوایی نیوەرۆ بەتایبەتی لە پارێزگای دهۆك و سلێمانی.
ئاماژە بەوەش كراوە، پلەكانی گەرما بەگشتی نزم دەبێتەوە بە(1– 3) لە تۆماركراوەكانی دوێنێ.
بەڕێوەبەرایەتییەكە ئاماژەی بەوەش داوە، سبەی پێنجشەممە 21ی11ی2024، ئاسمانی پارێزگاكان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لەهەندێ ناوچە نیمچە هەور دەبێت، پلەكانی گەرماش بە گشتی نزیك دەبێتەوە بەراوورد بە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ وەك لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 21 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 18 پلەی سیلیزی
دهۆك: 19 پلەی سیلیزی
كەركوك: 23 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 17 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 20 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران:11 پلەی سیلیزی
سۆران:18 پلەی سیلیزی
گەرمیان:24 پلەی سیلیزی