پشووی فه‌رمانبه‌ران گۆڕانكارى به‌سه‌ردا هات

ژووری عەمەلیاتی سەرژمێری لە هەرێمی کوردستان، پشووى ئەوانەی گەڕاونەتەوە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم (ناوچەکانی ماددەی ١٤٠) بۆ ئەوەی فۆرمی دووەم لە دوای قەدەغەی هاتوچۆ پڕ بکه‌نه‌وه‌، درێژ ده‌كاته‌وه‌.

هێمن میرانی، ئەندامی ژووری عەمەلیاتی سەرژمێری، ڕایگه‌یاند: “ژووری عەمەلیاتی سەرژمێری لە هەرێمی کوردستان بە مەبەستی تەواوکردنی پرۆسەی سەژمێری، پشووی فەرمانبەر و ئەفسەر و کارمەندانی هێزەکانی ناوخۆ تا ١٠ی کانوونی یەکەم درێژ دەکاتەوە بۆ ئەوانەی گەڕاونەتەوە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم (ناوچەکانی ماددەی ١٤٠) بۆ ئەوەی فۆرمی دووەم لە دوای قەدەغەی هاتوچۆ پڕ بکرێتەوە”.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌ داوه‌، “لە دوای تەواوکردنی فۆرمی یەکەم کە لە چوار شەممە و پێنج شەممە پشت راست کرایەوە”.

ئەندامه‌كه‌ی ژووری عەمەلیاتی سەرژمێری، ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو كه‌: “قۆناغێکی دیکە دەست پێ دەکات کە زانیاری زیاترە و پێویستە لایەنی کەم یەکێک لە ئەندامانی خێزان لەو شوێنانە بمێننەوە هەموو بەڵگەنامەکانی ئەندامانی خێزانیان لا بێت و فۆرمی دووەم بە دروستی پڕ بکەنەوە”.

هێمن میرانى، ده‌شڵێت: “لەمبارەیەوە حکومەتی هەرێمی کوردستان پشووی ئەو کەسانە بە کراوەیی دێڵتەوە تا تەواوی پرۆسەی سەرژمێری تەواو دەبێت”.

ھەواڵی زیاتر