بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێک دوو فەرماندە و پاسەوانێکی هێزەکانی پێشمەرگە شەهیدبوون.
سەرچاوەیەک لە هێزی پێشمەرگە ئەمڕۆ (یەکشەممە، 17-11-2024) رایگەیاند، “کاژێر 09:00ـی ئەم بەیانییە، بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو بە هێزەکانی لیوای یەکی هاوبەشی هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە ناوچەی غەڕڕەی خورماتوو؛ دوو فەرماندە بەناوەکانی عەقید روکن سامان و عەقید محەممەد، لەگەڵ یەکێک لە پاسەوانەکانیان شەهید بوون، سێ پاسەوانی دیکەش بریندارن.”
ئەو سەرچاوەیە گوتیشی، “بۆمبەکە بە هەمەڕێکی پێشمەرگەدا تەقیوەتەوە و بە ئەگەری زۆرەوە چێندراوی دەستی داعش بووە.”