بانكەكانی رافیدەین و رەشید لقیان لە كوردستان دەكەنەوە و بەشداری هەژماری من دەكەن
دوای ئەوەی هەفتەی رابردوو بانكی TBI بە فەرمی رێككەوتنی خۆی راگەیاند لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستان، بڕیارە ئەمڕۆ لە بەغدا كۆبوونەوەیەكی گرنگ لە نێوان بەرپرسانی بانكی رافیدەین و رەشید TBI لەگەڵ وەزیری دارایی بەڕێوە بچێت، بەمەبەستی بەشداریكردنیانە لە پرۆسەی هەژماری من.
میدیاعێراقییەکان بڵاویان كردووەتەوە، ئەمڕۆ تەیف سامی وەزیری دارایی و ئابووری لەگەڵ بەڕێوەبەرانی بانكی رافیدەین و رەشید و TBI كۆ دەبێتەوە.
لە كۆبوونەوەدا باسی كردنەوەی لقی ئەو بانكانە لە هەرێمی كوردستان دەكرێت لەگەڵ بەشداریان لە پرۆسەی هەژماری من بۆ مووچەخۆران.
ب
اس لەوەشکراوە:” ئەو كۆبوونەوەیە بۆ ئەوەیە ئەو دوو بانكە، باس لە چۆنیەتی بەشدارییان لە پرۆسەی هەژماری من و دواین پێشچوونەكان لەبارەی پرۆسەی بە بانكیكردنی مووچەی فەرمانبەران بكەن.