شارەزایەكی كەشناسی چەند پێشبینییەكی دڵخۆشكەر لەبارەی بارانەوە بڵاو دەكاتەوە

لەبارەی چاوەڕوانییەكان بۆ ساڵێكی تەڕ، شارەزایەكی كەشناسیی بە كۆمەڵێك پێشبینی دڵخۆشكەرەوە ئەمشەو چەند زانیارییەكی بڵاو كردەوە و بەپێی شیكردنەوەكانی شارەزا كەشناسییەكە، ئەمساڵ بەشێوەیەكی گشتی بەفربارین لەچاو پارساڵ باشتر دەبێت، هاوكات لەبارەی ئەم مانگەیشەوە ئاماژەی داوە كە ئەگەری هاتنی شەپۆلی تر لە ئارادا هەیە و مانگی داهاتوویش چاوەڕوانی شەپۆلی زۆر بەهێزی باران دەكرێت، هاوكات لەبارەی بەهاریشەوە ئاماژەی داوە كە “بەهارێكی پڕباران” دەبێت و مەترسیی وشكە ساڵی نییە.

ئەمشەو دووشەم 11ی نۆڤێمبەری 2024، شاڵاو هیدایەت شارەزای كەشناسی لە لاپەڕەی تایبەتیی خۆی لەبارەی زانیارییە كەشناسییەكانەوە بڵاوی كردووەتەوە، بەگشتی لەم مانگەدا ئەگەری هاتنی شەپۆلی تر لە ئارادا هەیە بەگشتیش ئەگەری پەڵە هەیه لەو ناوچانەی کە ماون.

لە پێشبینییەكانی كەشناسەكەدا زیاتر هاتووە، لە کۆتاییەکانی مانگی یازدە و دوانزه ئەگەری هاتنی شەپۆلە سەرما توندەکان له ئارادان،  مانگی دوانزەی ئەمساڵ یەکێک دەبێت لە مانگە زۆر ساردەکان و ئەگەری شەپۆلی بەهێزی دابارینیش هەیە.

زیاتر روونی كردووەتەوە كە وەرزی دابارینی ئەمساڵ بە هەرسێ وەرزەوە بە گشتی سارد دەبێت چونکە ساڵی لانینایە و ساڵانی لانینا بەگشتی ساردترە لە ساڵانی تر، هەروەها لەبارەى بەفر؛ بەگشتی لە پارساڵ زیاتره و ئاماژەیشی كردووە كە وەرزی زستان لە نزیک و ناوەڕاستی زستانەوە و بەولاوە زۆر باش دەبێت و بەهاریشمان بەهارێکی پڕباران دەبێت. لە بەشێكی تری روونكردنەوەكانی بۆ كەشی دابارینی ئەمساڵ، شاڵاو هیدایەت زانیاریی داوە بەوەی كە وەرزی دابارینی داهاتوو لە 2022-2023 باشترە و مەترسیی وشکەساڵی نییه بەڵام تا ناو وەرزی زستان تەنانەت تا بەشی سەرەتایشی، ناڕێکی لە شەپۆلەکانی داباریندا دەبێت ڕەنگە نائومێدییەک لای بەشێک خەڵک دروست بکات بەڵام دواتر دۆخەکە چاک دەبێتەوە.

ھەواڵی زیاتر