بازرگانێکی بیانی دەستگیرکرا و بڕی (١١)کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری (کۆکایین) دەستی بەسەرداگیرا.
دەقی ڕاگەیەنراوێک لە بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانەوە:
دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش و کۆکردنەوەی زانیاری دروست، لەئەنجامی پرۆسەیەکی بەدواداچوونی چەند هەفتەیی ، لەچاڵاکیەکدا تیمي بەدواداچوونی بەڕێوەبەرایەتیەکەمان لەبەرواری ٨ی١١ی٢٠٢٤ لەناو شاری هەولێر توانیان بڕی (١١) یانزە کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری (کۆکایین) دەست بەسەردا بگرن کە لەوڵاتی غینیاوە بۆ هەرێمی کوردستان هێنرابوو، لەم چاڵاکیەدا بازرگانێکی بیانی دەستگیرا کرا کە چەند ساڵە لەم جۆرە بازرگانییە گڵاوە.
تۆمەتبار پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆکراوەتەوە و بەپێی یاسای بەرەنگاربونەوەی ماددەهۆشبەرەکان و کارتێکەرەئەقلییەکان مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت.
بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان
١٠ـی ١١ـی ٢٠٢٤