ھاتوچۆی ھەولێر: سێ شوفێر بە یەک ملیۆن دینار سزادران
بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای هەولێر هۆشداری دەداتە شوفێران لە ئەگەری دەستكاریكردنی تابلۆی ئۆتۆمبیلەكانیان.
هاتوچۆی هەولێر لە روونكردنەوەیەكدا ڕایگەیاند، ماوەیەكە تێبینی دەكرێت كە بەشێک لە شوفێران دەستكاری تابلۆی ئۆتۆمبیلەكانیان دەكەن و شێوەو نووسینەكانی سەر تابلۆکە دەگۆڕن و دەیكەن نووسراوی ئینگلیزی، ئەمە سەرپێچییە لە یاسا و ڕاشیدەگەیەنێت “سزاکەی یەك ملیۆن دینارە، چونكە تاكە شوێن كە رێگاپێدراوە بۆ دەستكاری تابلۆ، وەزارەتی ناوخۆیە”.
بەڕێوبەرایەتییەکە ئاشكراشیكرد، خاوەنی سێ ئۆتۆمبیل بەهۆی دەستكاریكردنی تابلۆكانیان، جگە لە سزادانیان بە بڕی یەك ملیۆن دینار، نیشانەی گلدانەوەش خراوەتە سەر ئۆتۆمبیلەكانیان.