لەلایەن فڕۆكەی بێ فڕۆكەوانی توركیا، ئۆتۆمبێلێك بۆردمان كرا و بەهۆیەوە سێ كەس كوژران.
بەگوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، درەنگانی شەوی ڕابردوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی پەکەکەی لە گوندی کلیل لە سنووری ناحیەی چەمانکێی سەر بە قەزای ئامێدی لە پارێزگای دهۆک کردە ئامانج و، بەهۆیەوە بەپرسێک و 2 چەکداری پەکەکە کوژراون.