میلیشیاکانی عێراق سودانی تووشی ئیحراجی دەکەن

رۆژنامەیەکی عەرەبی ئاشکرای دەکات سودانی (6) جار هانای بۆ ئەمریكییەكان بردووە تا رێگە لە ئیسرائیل بگرێت عێراق بۆردومان نەكات.

رۆژنامەی شەرقولئەسەت ئاشکرای کردووە سودانی لەماوەی رابردوودا رێگری گەورەی کردووە لەوەی ئیسرائیل بۆردوومانی عێراق بکات.

رۆژنامەکە باسی لەوەکردووە گرووپە میلیشیاکان سودانیان لە بەرانبەر ئەمریکا تووشی ئیحراجی گەورە کردووە.

بڵاوبوونەوەی ئەم زانیاریە لە کاتێکدایە رۆژی رابردوو ئەنتۆنیۆ بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا داوای لە سودانی سەرۆک وەزیران کرد رێگری لە گرووپە چەکدارەکان بکات تا عێراق پەلکێش نەکەنە ناو ئەو جەنگەی ئێستا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەڕێوەدەچێت.

ئەم هەوڵانەی سودانی لە کاتێکدان، گرووپە میلیشیاکان رۆژانە لە رێگەی درۆنەوە بۆردوومانی بۆردوومانی ئیسرائیل دەکەن.

هاوکات میدیاکانی ئیسرائیل ئەوەیان ئاشکرا کردووە کە بەمزوانە سوپای ئەو وڵاتە وەڵامی گرووپە چەکدارەکانی ناو عێراق دەداتەوە.

ھەواڵی زیاتر