پرۆژەیەکى گرنگ لە سنورى سلێمانى کارادەکرێتەوە

دواى ئەوەى یەکێتى بانگەشەى ئەوەى کرد کە ڕێگرى لە پڕۆژەى هەژمارى من دەکەن و کارى پێ ناکەن، ئێستە ئەم پڕۆژەیە لە سلێمانى کارایە و کارەکانى خێراتر دەکرێن.

میدیاى لاهوور شێخ جەنگى، سەرۆکى بەرەى گەل بڵاویان کردووەتەوە، “هەژمارى من لە سلێمانى کەوتووەتەوە کار” ئەمە دواى ئەوەى لە ماوەى ڕابردوو یەکێتى بۆ بانگەشەى هەڵبژاردن، بانگەشەى ئەوەى دەکرد کار بە هەژمارى من ناکەن کەچی هەفتەى رابردوو پەڕەی فەرمی پڕۆژەی “هەژماری من” بڵاوى کردەوە رێككەوتنیان لەگەڵ بانكی TBI، ئەنجام داوە و بڕیار لە زیادكردنی لقەكانی بانكەكە و ئامێرەكانی راكێشانی پارە لە سەرتاسەری كوردستان دراوە، هاوكات داوا لە فەرمانبەرانیش دەكرێت، ئەوانەی تا ئێستە خۆیان لە “هەژماری من” تۆمار نەكردووە، پەلە بكەن و خۆیان تۆمار بكەن لە سەرتاسەرى کوردستان.

تا ئێستا نزیکەی 700 هەزار فەرمانبەر خۆیان لە پرۆژەی (هەژماری من) یاخود بەبانکیکردنی مووچە (توتین) تۆمار کردووە. هەموو ئەو فەرمانبەرانەی لە ڕێگەی هەشت بانکەکەی ناو پرۆژەی هەژماری من خۆیان لە بەبانکیکردنی مووچە (توتین) تۆمار دەکەن، لەداهاتوودا لە هەموو ئەو خزمەتگوزاریە دارایی و بانکیانە سودمەند دەبن، کە بانکەکان پێشکەش بەمووچەخۆران و فەرمانبەرانی دەکەن.

ھەواڵی زیاتر