بانکی بازرگانیی عێراق TBI دەڵێت، لەگەڵ پڕۆژەی “هەژماری من” گرێبەستێکیان کردووە بۆ بەبانکیکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.
وەکو بانکەکە دەڵێت، ئەو گرێبەستە دوای بڕیاری دادگای فیدراڵیی عێراق و رێنوێنیی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق دێت بۆ پێویستیی بەشداریکردنی بانکەکە لە بەبانکیکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.