وابڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی، ئەنجامی زانکۆڵاین ڕابگەیەنرێت.
عەباس ئەکرەم، گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، “ئەمڕۆ (یەکشەممە، 3-11-2024) کاژێر 12:00ـی نیوەڕۆ لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا، ئەنجامی وەرگرتنی دەرچووانی 12ـی ئامادەیی لە زانکۆ و پەیمانگەکان بۆ ساڵی نوێی خوێندنی 2024 – 2025 رادەگەیێنین.”
بەگوتەی عەباس ئەکرەم، لە 10ـی ئەم مانگەوە و دوای رێکارە کارگێڕییەکانی وەرگرتنی قوتابیان، خوێندنی قۆناخی یەکەم دەستپێدەکات.
وەزارەتی خوێندنی باڵا رایگەیاندووە، دوای راگەیاندنی ئەنجامەکان، وەرگیراوان دەبێت راستەوخۆ پەیوەندی بە زانکۆکانیانەوە بکەن.
عەباس ئەکرەم دەڵێت، بەگوێرەی نمرەی دەرچووان، دەرفەتی خوێندن بۆ هەموو ئەوانە دەڕەخسێندرێت کە زانکۆلاینیان پڕکردووەتەوە.
لە کۆی هەموو ئەوانەی داواکارییان پێشکێشکردبوو، ساڵی رابردوو 42 هەزار و 985 قوتابی لە زانکۆ و پەیمانگەکان وەرگیران.