داشکاندن بۆ خوێندنی پارالێڵ و ئێواران دەکرێت

هاو‌شێوەی ساڵانی ڕابردوو، حکومەتی هەرێمی کوردستان داشکان لە کرێی خوێندنی پارالێڵ و ئێواران دەکات.

لە ڕاگەیێنراوێکی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان دا هاتووە: هاوشێوەی ساڵانی رابردوو، داشکاندنی 45% بۆ کرێی خوێندنی پارالێڵ و ئێواران، هاوکات داشکاندنی 10 – 25% لە کرێی خوێندنی ئەهلی دەکرێت.

لێدوانی فەرمی: عەباس ئەکرەم، وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ماوەی پێنج ساڵە ئەم داشکانە بۆ قوتابیان دەکرێت، بۆ ئەمساڵیش قوتابیانی دبلۆم، بەکالۆریۆس، ماستەر و دکتۆرا دەتوانن لەم داشکاندنە سوودمەندبن.

ئەمەش لەکاتێکدایە، بڕیارە رۆژی یەکشەممە 3-11-2024، ناوی قوتابییانی وەرگیراو لە زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێمی کوردستان ڕابگەیێندرێت و چەند رۆژێکیشە پرۆسەی تۆمارکردنی ناو لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتییەکان دەستیپێکردووە.

ھەواڵی زیاتر