راگەیێندراوێک لە بەڕێوەبەرایەتی گشــتی ئاسایشی هەولێرەوە

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ئابوری باندێکی ساختەکاری مامەڵەی ئەلکترۆنی ئاشکرا دەکات و تۆمەتبارێک دەستگیر دەکات.

بەڕێوەبەرایەتی گشــتی ئاسایشی هەولێرەوە لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند:

دواى ئەوەی ژمارەیەک لە هاوڵاتیان لە رێگای چەندین ئەپلیکەیشن و بەرنامەی ئەلکترۆنی تایبەت بە مامەڵەی ئەلکترۆنی تووشی زیانی ماددی زۆر بوون ، تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ئابوری سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشــتی ئاسایش بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای هەولێر و دوای بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری ورد و وەرگرتنی فەرمانی بەڕێز دادوەرى لێکۆلینەوەى ئاسایش توانیان تۆمەتبارێک بەناوی ( ی . ح . ع) بەڕەگەز فەلەستینی دەستگیر بکەن، ناوبراو لەگەڵ یەکێک لە خاوەن بەرنامە ساختەکانی دراوی ئەلکترۆنی و کانزایی لە دەرەوەی وڵات کاری کردووە و ئەو بڕە پارانەی لە بەشداربووانەوە لە هەرێمی کوردستان وشارەکانی عێراق بە رێگای ڤیزا کارت و ماستەر کارتەوە بە دەستی دەگەیشت حەواڵەی وڵاتی تورکیا و ئیماراتی دەکرد . پەڕاوى لێکۆڵینەوە بۆ کراوەتەوە و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکە بەردەوامە.
هاوڵاتیانی خۆشەویست ئاگاداردەکەینەوە کە دوور بکەونەوە لە مامەڵە کردن بە رێگای بەرنامە ئەلکترونیەکان بۆ ئەوەی توشی زیانی ماددی نەبن .

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایش / هەولێر
ڕاگەیاندن
٣١/١٠/٢٠۲٤

ھەواڵی زیاتر