بڕی زیاتر لە(١٦کیلۆ گرام) شانزە کیلۆگرام ماددەی هۆشبەری جۆراوجۆر دەستی بەسەرداگیراو هاوکات (٤٣) تۆمەتباريش لە کەسانی گەورە بازرگان و فرۆشیاری ماددەی هۆشبەر دەستگیرکران.
لە بەردەوامی هەوڵەکانی بەڕێوەبەرایەتیەکەمان لە بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان لە سەرەتای ئەم مانگە تاکو ٣١ـی ١٠ـی ٢٠٢٤ لە ژمارەیەک چاڵاکی سەرکەوتوودا کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتییەکەمان و هەر چوار بنکەی (دهۆك و زاخۆ و سۆران حاجی ئۆمەران)ـی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیمان، توانرا (٤٣)گەورە بازرگان و فرۆشیاری ماددەی هۆشبەر دەستگیر بکرێن و هەروەها زیاتر لە (١٦)کیلۆگرام ماددەی هۆشبەریش دەستی بەسەرداگیرا.
بڕی ئەو ماددانەی لەم چاڵاکیانەدا دەستی بەسەر داگیراوە بریتین لە:
١- (١٣ کیلۆ/گرام) ماددەی هۆشبەر لە جۆری (کریستاڵ).
٢- (٣ کیلۆ/گرام) لە جۆری (ماریجوانا).
٣- (١٧٢ /گرام) لە جۆری (هیرۆین).
ژمارەیەك لە دەسگیرکراوەکان کەسانی گەورە بازرگانن و بازرگانی نێودەڵەتیشی تێدایە و بە هۆی دەستگیرکردنیان تۆڕەکانیان هەڵوەشاوەتەوە.
لە سەرجەم ئەم چاڵاکییانەدا پێشتر فەرمانی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاساییش وەرگیراوە و ڕێککارە ياساييەکان گیراونەتەبەر.
تەواوی تۆمەتباران پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان لە کاتی خۆیدا بۆ کراوەتەوە و ڕادەستی یاسا کراون بەپێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵیەکان مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت.
بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان
٣١ـی ١٠ـی ٢٠٢٤