بەهۆی بارانی بەخوڕ و دروستبوونی لافاو لە ئیسپانیا سێ ڕۆژ ماتەمینی نیشتمانیی ڕاگەیەنرا و تاوەکو ئیستاش 95 کەس بەهۆی لافاوەکە گیانیان لەدەستداوە.
لەمبارەیەوە، مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (ئێكس)، پەیامێكی هاوخەمیی ئاڕاستەی گەلی ئیسپانیا كرد و ڕایگەیاند، كە “ڕوودانی لافاوە وێرانکەرەکەی باشووریی ئیسپانیا خەمباری کردم.”
ئاماژەی بەوەش داوە: هاوخەمیی قوربانیان و خێزانەکانیان و هەموو گەلی ئیسپانیاین لەم کاتە سەختەدا.