دوای چاککردنی چەند تێبینییەک، بڕیارە سبەی لیستی مووچەی مانگی 10 بۆ بەغدا بگەڕێندرێتەوە.
بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، رایگەیاند: “شاندێکی تەکنیکیی دارایی هەرێمی كوردستان، ڕۆژی دووشەممەی رابردوو لیستی مووچەی مانگی 10یان لەگەڵ خۆیان برد بۆ بەغدا، بەڵام بەهۆی هەندێک تێبینی، لیستەکە گەڕێندرایەوە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان.”
ئاماژەی بەوەش دا: “تیمەکەی وەزارەتی دارایی، کە لە بەغدا بوون، دوێنی ئێوارە گەڕانەوە و دەستیان بە چارەسەکردنی تێبینی و داواکارییەکان کردووە.”
ڕوونیشی کردەوە، ئەمڕۆش لیستەکە کێشە تەکنییەکانی چارەسەر دەکرێت، بۆ ئەوەی بەیانی بگاتەوە دەستی دارایی فیدڕاڵ.
بەرپرسەکەی وەزارەتی دارایی جەختی کردەوە: “بەڵێنی ئەوەمان لە بەغدا پێ دراوە، کە لەسەرەتای هەفتەی داهاتوو وردبینی تەواو دەکرێت و هەر زوو تەمویل بنێردرێت.”
ڕۆژی دووشهممه، 28ی10ی 2024، د. ئومێد سهباح، سهرۆكی دیوانی ئهنجوومهنی وهزیران، لە پرێس كۆنفرانسێكدا ڕایگهیاند: “لیستی مووچهی مانگی 10 ئامادهیە، بەڵام لە هەندێک بواری دەرماڵە و پلەبەرزکردنەوە و سەرمووچە ماوە و چاوهڕوانی بهرچاوڕوونیی وهزارهتی دارایی فیدراڵ دهكهین.”