وەزارەتی ناوخۆ هۆشداری بە بەرپرسانی سنوری سلێمانی دەدات

وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان نووسراوێكی بڵاو كردووەتەوە، كە تێیدا هاتووە “لە 2ـی ئابی 2023، پرۆژەی هەژماری من، لەلایەن سەرۆك وەزیران، مەسرور بارزانی و جێگر و هەموو وەزیرەكان، وەكو پرۆژەی بە دیجیتاڵكردنی خزمەتگوزارییەكان و بنیاتنانی ژێرخانێكی بەهێزی دارایی و كاركردن بە سیستەمی بانكی لە هەرێمی كوردستان پەسەند كرا.”

“هەر لەسەر ئەو بنەمایە، بە خێرایی دەست كرا بە تۆماركردنی مووچەخۆران، پلانەكەش بەو جۆرەیە، نابێت تۆماركردنی هەموو مووچەخۆران لە كۆتایی 2025 تێپەڕ بكات. هەروەها ئەو پرۆژەیە سەركەوتنی گەورەی بەدەست هێناوە، كە تاوەكو مانگی ئەیلوولی 2024، 153 هەزار فەرمانبەر و مووچەخۆر لە پرۆژەكە تۆمار كراون.”

“ئێستا لە هەندێك دامەزراوە لە پارێزگای سلێمانی و هەندێك شوێنی دیكە، پێچەوانەی ئەو بڕیارەی ئەنجوومەنی وەزیران، دەست بە پرۆسەیەكی دیكە كراوە بەناوی تەوتین، لەدەرەوەی ڕێنماییەكانی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان، كە تاكە لایەنی فەرمی ڕێكخستنی لیست و شێوازی دابەشكردنی مووچە كەرتی گشتییە.”

وەزارەتی ناوخۆ ئاماژەی بەوەش داوە “جگە لە پرۆژەی هەژماری من، هیچ كار و بەرنامەیەكی دیكەی بەدیجیتاڵكردن پەسەندكراو نییە، بۆیە ئاسانكاری بۆ تیمی هەژماری من بكەن تاوەكوو كارەكانیان بكەن؛ بەپێچەوانەوە هەر فەرمانبەرێك یان ئەفسەرێك یان كارمەندێك ڕێگریی لە تیمەكانی پرۆژەی هەژماری من بكات، بەگوێرەی یاسا ڕووبەڕووی لێپرسینەوە دەبێتەوە.”

ھەواڵی زیاتر