پێشەوا ھەورامانی: ھەژماری من ڕێگری لە شاردنەوەی ئەو پارانە دەکات کە بە قاچاخ پەیدای دەکەن

هەژماری من چیە؟

پێشەوا هەورامی لە ڕوونکردنەوەیەکدا دەڵێت: هەژماری من ناوی بانک نییە!

دەقی ڕوونکردنەوەکەی پێشەوا هەورامی:

بەڵکو چەپکێک بانکن لەناو پرۆژەیەکدا بەناوی هەژماری من،کە ئامانج لێی ئەوەیە فەرمانبەران لە ڕێگای بانک موچە وەربگرن،ئەم تەوزیحە بۆ هەندێک بەرپرسە کەدژی ئەم پڕۆژەیەن و لێی تێنەگەیشتوون تائێستاو پێیان وایە هەژماری من ناوی بانکێکە!

هەژماری من واتە حزورت هەبێت لەکاتی وەرگرتنی موچەکەت و بە گوش پارە وەرنەگری بەناوی چەکداری وەهمی!هەژماری من واتە هەموو کەس پارەی دیاربێت،بۆ زیاد دەبێت؟لەکوێ دێت؟چۆن دێت؟
هەژماری من واتە ڕێگری لە هەڕەشەی موچە بڕین لەکاتی دەنگدان!

هەژماری من واتە ڕێگری لەشاردنەوەی ئەو پارانەیە کە بەقاچاخی و هەموو ڕێگەیەکی دیکەی نایاسایی هەندێک کەس پەیدای دەکەن.

ئەو بانکانەی بەشدارن لە هەژماری من یان لە داهاتوو بەشدار دەبن دەبێت تۆمەتی پارە سپیکردنەوەیان لەسەر نەبێت و لەلایەن وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکا نەخرابنە لیستی ڕەش و هەریەکەو بەڕێژەیەک دەتوانن بەشداربن لە بەبانکیکردنی موچەی فەرمانبەران بۆ ئەوەی قۆرخکاری ڕونەدات.

ئەو وڵاتانەی کە بانگەشەی شەفافییەت دەکەن یەکەم بابەت شانازی پێدەکەن بونی سیستەمێکی بانکی شەفاف و کەم خەوشە.

پاشەکشێ لەم پڕۆژەیەدا نییەو حکومەتی هەرێمی کوردستان سورە لەسەر شەفافییەتی دارایی وڕێگریکردن لە گەندەڵی دارایی.

پێشەوا هەورامانی
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان

ھەواڵی زیاتر