چەكدارێكی كۆماندۆ لەسەر تەپوتۆز كەسێكی كوشت

ئەو هاووڵاتییەی كە ئەمڕۆ لەلایەن چەكدارێكەوە كوژرا / دەگوترێ چەكداری كۆماندۆ/ یە بەهۆی تەپوتۆزەوە ئەو هاووڵاتییەی كوشتووە و بكوژەكە شۆفێری ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر بووە.

رووداوەكە بەمشێوەیە بوو: لە نزیك قولەرەیسی سلێمانی، هاووڵاتییەك بەناوی “سەڵاح” كە شۆفێری ئۆتۆمبێلی بارهەڵگرە چووە بۆ خۆڵ رشتن، بەڵام لەو شوێنەدا كە شوێنی خۆڵرشتنە چەكدارەكە رێی لێ‌ گرتووە و پێی گوتووە لە نابێ‌ تۆز بكەی و تووشی دەمەقاڵی بوون.

شایەتحاڵێكی رووداوەكە دەڵێ‌، سەڵاح/ كوژراوە/ چووە كار بكات لەوێ‌ و بە ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر خۆڵ بڕێژێ‌، بكوژەكەیش كە لەدواوەی رۆیشتووە پێَی ناخۆش بووە تەپوتۆزی بەركەوێ‌ و پێشی لێ‌ گرتووەتەوە و دوای دەمەقاڵی فیشەكێكی لەسەر دڵی داوە.
هەمان شایەتحاڵ گوتی، ئەو كەسەی بكوژە باخی هەیە لەو نزیكانە و بە بیانوو بووە لەوەی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر بەوێدا بڕوا.

هاوكات برایەكی كوژراوەكە لە لێدوانێكی رۆژنامەوانی گوتی، ناكۆكییان لەگەڵ كەسدا نییە و ئەوەی روویداوە سەیرە!، باسی لەوەیش كرد كە پێویستە یاسا رۆڵی خۆی بگێڕێ‌ چونكە ئەو كەسە چەكدار بووە.

ھەواڵی زیاتر