بڕیارێکى دڵخۆشکەر بۆ مامۆستایانى وانەبێژ

وەزیرى خوێندنى باڵا زانکۆکان ڕادەسپێرێت بە دەرکردنى فەرمانى زانکۆیى دەست بەکاربونى مامۆستایانى وانەبێژ بە شێوەى گرێبەست.

لە گشتاندنێکد بە ئیمزاى (د. ئارام محمد قادر) وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، کە ئاراستەى گشت زانکۆ حکومییەکانى هەرێمى کوردستان کراوە، تیایدا هاتوە دوا بەدواى فەرمانى وەزاریمان ژمارە (٢٣٦٧) لە ڕێکەوتى (٦/ ١٠/ ٢٠٢٤) سەبارەت بە دامەزراندنى مامۆستایانى وانەبێژى سەر بە وەزارەتمان بە شێوەى گرێبەست، بڕیاردرا بە: (ڕاسپاردنى زانکۆکان، بەدەرکردنى فەرمانى زانکۆیى دەست بەکاربون بۆ وانەبێژانى دامەزراو بەشێوەى گرێبەست لەسەر میلاکى زانکۆکانتان لە ڕێکەوتى (٢٨/ ١٠/ ٢٠٢٤).

ھەواڵی زیاتر