لەسەر ڕاسپاردەی فەرماندەی هێزە چەكدارەكانی عێراق، قاسم ئەعرەجی راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، گەیشتە هەولێر و لەلایەن رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ پێشوازیی لێ كرا.
ئەمڕۆ یەكشەم 27ـی ئۆكتۆبەر، قاسم ئەعرەجی راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، گەیشتە هەولێر و لەلایەن رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ پێشوازیی لێ كرا.
بڕیارە راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، لەگەڵ بەرپرسانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كۆ ببێتەوە.
هاتنی راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق هۆكارەكەی نەزانراوە، بەڵام دۆخی هەستیاری ناوچەكە یەكێك لە تەوەری كۆبوونەوەكانی دەبێَت.
هاتنی ئەو بەرپرسەی عێراق لە كاتێكدایە ئەمساڵ بۆ سێیەم جارە سەردانی هەرێمی كوردستان دەكات، پرسی ژووری ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكان لە رابردوو و بەردەوامی دووپاتی لێ كراوەتەوە.