ژمارەی کورسییەکانی پارتی و یەکێتی بۆ پەرلەمان زیاد دەکات

ژمارەی کورسیەکانی پارتی و یەکێتی بۆ پەرلەمانی هەرێمی کوردستان زیاد دەکات و تا ئێستا ژمارەی کورسییەکانییان جێگیر نییە

دوای بایکۆت کردنی پەرلەمانی کوردستان لە لایەن کۆمەڵی دادگەری و ڕازی نەبوون بە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان و ڕەتکردنی ئەنجامەکان و کۆمسیۆن، کورسییەکانی ئەم لایەنە بەسەر پارتی و یەکێتی دابەش دەکرێت کە بەمجۆرە دەبێت؛ 3 کورسییەکەی کۆمەلی دادگەری 2 کورسی بۆ پارتی دەبێت و 1 کورسی بۆ یەکێتی بەمشێوەیە کورسییەکان دابەش دەکرێت، دوای ئەم دابەش کردنە ژمارەی کورسییەکانی پارتی دەبێتە 41 کورسی و یەکێتیش 24 کورسی.

ئێوارەی ئەمڕۆ سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری ڕایگەیاند؛ کەوا بە هیچ شێوەیەک ئەنجامی هەڵبژاردنەکان قبووڵ ناکەن و بایکۆتی پەرلەمانی کوردستان دەکەن

ھەواڵی زیاتر