لە هەولێر ئامادەکاری بۆ وەرزی زستان دەکرێت


ئامادەکاریی بۆ هاتنی وەرزی بارانبارین و زستانى ئەمساڵ دەستى پێکرد

لە سەر فەرمان و ڕاسپاردەى پارێزگارى هەولێر، لە چوارچێوەى هەوڵەکانى ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسییەكانى پەنگخواردنەوەى ئاوی زیادە و دروستبوونی لافاو، هەڵمەتی گشتگیرى پاککردنەوەى سەرجەم چاڵەکانی ئاو وەرگرتن، مەنهۆل، خاوێنكردنەوەی ئاوەڕۆ و کەند و ڕێرەوە سروشتییەکانى ئاوى باران بەر لە وەرزی بارانبارین و زستانى ئەمساڵ لە سنوورى پارێزگاى هەولێر دەستى پێکرد، لەو پێناوشدا لەلایەن تیمەکانى فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان دەستکرا بە خاوێنکردنەوەى کۆڕنیشى شارى هەولێر.

پارێزگای هەولێر

ھەواڵی زیاتر