بەردی بناغەی پۆندێکی گەورە لە هەولێر دادەنرێت


بە گوژمەی نزیکەی ( 700 ملیۆن دینار ) دەست بە دروستکردنی پۆندی خانزاد دەکرێت

لە چوارچێوەی پلانەکانى کابینەی نۆیەمى حکومەتى هەرێمى کوردستان بۆ پاراستنی سامانى ئاو، بە گوژمە نزیکەی (676 ملیۆن دینار)، دەست بە دروستکردنی پۆندی خانزاد لە سنووری قەزای پیرمامی سەر بە پارێزگای هەولێر دەکرێت.

ئامانج لە دروستکردنی، جگە لە کەمکردنەوە مەترسی لافاو و زیادکردنی ئاوی ژێر زەوییە، لە ڕووی ئاودێری و ئاژەڵداریەوە سوودێکی زۆری دەبێت بۆ جووتیارانی دەڤەرەکە.

ھەواڵی زیاتر