جێگری سه‌رۆكی پارتی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی شاری هه‌ولێر كۆبوویه‌وه و په‌یامی گرینگی و به‌شداریكردن بۆ دیاریكردنی چاره‌نووسی چوار ساڵی داهاتوو پێڕاگه‌یاندن.
مه‌سرور بارزانی، جێگری سه‌رۆكی پارتی ئاشكرای كرد، پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن بۆ مانه‌وه‌ی سه‌نگ و پێگه‌ی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستانه، ئه‌مه ڕاست نییه كه ده‌ڵێن، هه‌ڵبژاردن ته‌نیا بۆ پێكهێنانی حكومه‌ته.
له به‌شێكی تری قسه‌كانیدا، جێگری سه‌رۆكی پارتی جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، پێویسته گوتارێكی ڕاشكاوانه و ڕاستگۆییانهمان هه‌بێت، چونكه ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان كاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆی له‌سه‌ر تاك به تاكی هاووڵاتییان و چین و توێژه جیاوازه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت، پێویسته بڕۆینه سه‌ر سندووقی ده‌نگدان، چونكه ئه‌گه‌ر ده‌نگ نه‌ده‌ین كه‌سانێكی تر له بڕی ئێمه ده‌نگ ده‌ده‌ن.
سه‌باره‌ت به گه‌شه كردن و پێشكه‌وتوویی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سرور بارزانی ڕای وابوو، ده‌ستی ناوخۆ ڕێگره له به‌ره‌و پێشبردنی هه‌رێمی كوردستان و له‌سه‌رمان پێویسته چاومان له‌وه بێت کوردستان ببێتە خۆشترین و پێشکەوتووترین وڵات لەسەر ئاستی جیهان.
مەسرور بارزانی لە کۆبونەوەیەکدا لەگەڵ بەشێک لەلایەنگرانی پارتی لە هەولێر ڕایگەیاند ”بەرنامەو پلانمان هەبووە کارەبای ۲٤ کاتژمێری دابین بکەین بۆ تەواوی کوردستان. بۆ ئەوەش پێویستمان بەغاز بووە لە کێڵگەکانەوە بۆ وێستگەکانی کارەبا. بەڵام ڕێگریمان لێکراوە”.
مەسرور بارزانی، ووتی ”بیرتانە دەیوت مەگەر بۆڕی غاز بەسەر جەستەمدا بڕوات”.
لە درێژەی وتارەکەی مەسرور بارزانیدا، سەبارەت بە کارەبای 24 کاتژمێری مژدە بە خەلکی کوردستان دەدات و گوتی: لەماوەی چەند مانگی داهاتوو کارەبای سەرجەم گەڕەکەکانی شاری هەولێر دەکەینە 24 کاتژمێری و کارەبای هەموو کوردستانیش بە ماوەی دوو ساڵ دەکەینە کارەبای 24 کاتژمێری.
مەسرور بارزانی، گوتیشی: ”ئەگەر دەتانەوێ پیکابەکانتان نەدزن و سەروماڵتان پارێزراو بێت دەبێ بڕۆن دەنگ بدەن تا خەڵکی تر لە شوێنی ئێوە بڕیار نەدات”.
لەبەشێکی تری وتارەکەیدا ووتی خەڵک هەیە قەیسەری و بازاڕەکانتان دەسوتێنن و دواتر دێن شین دەکەن و دەڵێن یارمەتیتان دەدەین.
مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی: زۆر خەڵک بۆ بەرژەوەندی خۆیان کوردستانیان فرۆشت، بەوشێوەیە هەولێریش دەفرۆشن.
وا بڕیاره، له 20ی 10ی ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان به به‌شداری 2.899.578 ده‌نگده‌ر و 136 لیست و به‌ربژێری سه‌ربه‌خۆ بۆ به‌ده‌ستهێنانی 100 كورسی په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌بچێت.