وەزارەتی خوێندنی باڵا هۆشداری دەداتە دەرچووانی 12ی ئامادەیی

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوی وەزارەتی خوێندنی باڵا، زانكۆلاین بۆ ماوەى 10 رۆژ بۆ دەرچووانى 12ی ئامادەیى کارا دەکرێت.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سبەینێ 21ی ئەیلوول وێبسایتی (www.regayzanko.com) بۆ دەرچووانی 12ی ئامادەیی (زانستی، وێژەیی و پیشەیی) تاوەکو رۆژى 30ی ئەیلوول کارا دەبێت، “به‌وه‌ش ده‌رچووان لەو ماوەیەدا ده‌توانن فۆرمی وه‌رگرتن له‌ زانكۆ و په‌یمانگه‌كان پڕبكه‌نه‌وە و پێشكێ‌شی بكه‌ن، هه‌روه‌ك ده‌رچووان ده‌بێت سەردانی خوێندنگەکانی خۆیان بکەن بە مەبەستی وەرگرتنەوەی ناوى بەکارهێنەر و وشەى تێپەڕ (Username) و (Password).”

ھەواڵی زیاتر