وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان: قسەکانی باڵیۆزی ئێران بێ بنەمان

لە دیمانەیەکی تەلەڤزیۆنیدا باڵیۆزی  کۆماری ئیسلامی ئێران لە عێراق تۆمەتێکی بێ بنەما ئاراستەی هەرێمی کوردستان دەکات و جارێکی دیکە بۆردوومانکردنی خەڵکی مەدەنی لە هەولێر دەبەستێتەوە بە

بەرگریکردن لە خۆیان بەرامبەر ئیسرائیل. هەموو ئەو تۆمەتە بێ بنەما و درۆ و بوختانانە بە توندی رەت دەکەینەوە کە پێشتریش ئاراستەی هەرێمی کوردستان کراون و لێژنەی باڵا لە حکومەتی عێراقی فیدراڵ سەردانی ئەو شوێنانەی کردووە کە بۆردوومان کراون و تۆمەتەکان بێ بنەما دەرچوون و ڕەتکراوەتەوە.

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان

ھەواڵی زیاتر