بەرەیەکی دیار لەنێو بەرپرسانی باڵای یەکێتی نیشتمانی کوردستان جیادەبنەوە و حیزبێک دادەمەزرێنن.
بەپێی زانیارییەکانی باڵکێش، ئەو بەرەیە لە چەند سەرکردەیەتی دێرینی ناو یەکێتی پێکهاتوون و دەیانەوێ حیزبێکی نوێ دابمەزرێنن.
دیارترین ئەو کەسانەی لەناو بەرەکەدا دەبن، ئەمانەن:
مەلا بەختیار
عومەر فەتاح
قادر حەمە جان
مامۆستا جەعفەر
سالار عەزیز
فەرەیدون عەبدولقادر لەگەڵ چەندین کەسایەتی تر.
باڵکێش زانیویەتی، پێشنیاز کراوە (ئاڵای شۆڕش) دروست بکەنەوە کە پێش راپەڕێن دروست کرا و دواتر هەڵوەشێنرایەوە. بەڵام تائێستا نەگەیشتوونەتە بڕیاری کۆتایی.