لە ئەنجامی کاریگەری ئەو بارستە ھەوا فێنکەی لە رۆژھەڵاتی دەریای ناوەراستەوە ڕووی کردۆتە ناوچە جیاجیاکانی ھەرێمی کوردستان و عێراق ماوەی چەند رۆژێکە پلەکانی گەرما بەرێژەیەکی باش نزمبووەتەوە و کە بۆ ئەمڕۆش کاریگەریەکانی بەردەوام بوو و لە سبەی شەمەوە 7/9/2024 کاریگەری ئەو ھەوایە لەسەر ناوچەکە لاواز ئەبێت و پلەکانی گەرما بەڕاورد بە ئەمڕۆ 1 تا 2 پلە بەرزدەبێتەوە ، وە لە رۆژانی دووشەمە و سێشەمە 10/9/2024 ی ناوەراستی ئەم ھەفتە لەئەنجامی چالاکبوونی بەرزەپاڵەپەستۆیەک بەسەر بەرگەھەوای ناوچەکەدا پلەی گەرمی بەرزبوونەوەی زیاتر بەخۆیەوە ئەبینێت و جارێکی دیکە بۆ سەرووی چلەکان بەرزدەبێتەوە بەڵام ماوەکەی زۆر نابێت و لە رۆژی چوارشەمەوە 11/9/2024 کۆتایی بەو گەرمایە دێت .
🌡️بەرزترین پلەی گەرمی پێشبینیکراو لە ماوەی رۆژانی دووشەم و سێشەمەی ناوەراستی ئەم ھەفتە .
ھەولێر 42 پلە
سلێمانی 41 پلە
دھۆک 41 پلە
ھەڵەبجە 41 پلە
کەرکوک 43 پلە
ئیدارەی گەرمیان 45 پلە
ئیدارەی راپەرین 41 پلە
ئیدارەی سۆران 40 پلە
ئیدارەی زاخۆ 40 پلە
⛰️ حاجی ئۆمەران 31 پلە
بەغداد 46 پلە
بەسرە 47 پلە
ئەنبار 41 پلە
نەجەف 47 پلە
نەینەوا 43 پلە
واسیت 46 پلە
سەڵاحەدین 45 پلە
میسان 47 پلە
زیقار 47 پلە
موسەنا 46 پلە
دیالە 46 پلە
بابل 46 پلە
کەربەلا 45 پلە
قادسیە 45 پلە
🛑 بەرێزان و خۆشەویستان وا نزیک ئەبینەوە لە وەرزی پایز و باران بۆیە لەمەدوا پێویستمان بە ھاوکاری ئێوەی بەرێزە بۆ چالاکبوونی پەیجەکە تا بتوانین لە خزمەتان بەردەوامبین ھاوشێوەی ساڵانی رابردوو دەست بە چالاکیەکانمان بکەینەوە ..والله اعلم.
ھەینی 6ی ئەیلولی 2024 کاتژمێر 8:18 شەو