شەشەم بەشەخۆراکی مانگانە دابەش دەکرێت

بریکارەکانی خۆراک داوا لە هاونیشتمانییان دەکەن سەردانیان بکەن بۆ وەرگرتنی بەشەخۆراکی مانگانە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، غازی قادر، بریکاری دابەشکردنی خۆراک لە شاری هەولێر گوتی، “دابەشکردنی خۆراکمان دەستپێکردووە و دوو رۆژە هاونیشتمانییان سەردانمان دەکەن بۆ بردنی بەشەکەیان”.

بەشەخۆراکی شەشەم بۆ هەر کەسێک ئەمانەیە: 9 کیلۆ ئارد، 3 کیلۆ برنج، کیلۆیەک شەکر، لیترێک رۆنی شل و کیلۆیەک نیسک. بڕی برنجەکە لە پێنجەم بەشەخۆراکدا دوو کیلۆ و نیو و نیسکەکەش نیو کیلۆ بوو.

لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە 5 ملیۆن و 354 هەزار کەس مانگانە بەشەخۆراک وەردەگرن. لە سنووری سلێمانی و هەڵەبجە دوو ملیۆن و 74 هەزار و 129 کەس بەشەخۆراک وەردەگرن؛ لە پارێزگای هەولێر زیاتر لە ملیۆنێک و 960 هەزار کەس و لە پارێزگای دهۆکیش زیاتر لە ملیۆنێک و 320 هەزار کەس مانگانە بەشەخۆراک وەردەگرن.

ھەواڵی زیاتر