قۆناغێكی نوێی گەیاندنی خزمەتگوزاریی بۆ 241 شەقام لە زۆنی Dی هەشتی حەسارۆك دەستیپێكرد

ئەو قۆناغەی پڕۆژەكە پێكهاتووە لە كاری خۆڵكاری بۆ 241 شەقام و 3750 پارچە زەوی سوودمەند دەبن

ئەمڕۆ سێشەممە 13/8/2024، بە ئامادەبوونی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و کارزان عەبدولهادی، سەرۆکی شارەوانی و بەڕێوەبەری شارەوانیی چوار و تیمێکی ئەندازیارانی پرۆژەکە لەسەر داهاتی سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر، قۆناغێکی نوێ لە زۆنی D لە گەڕەكی 8ی حەسارۆک لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر دەستیپێکرد.
ئەو قۆناغەی پرۆژەكە زیاتر لە 3750 پارچە زەوی لێی سوودمەند دەبن و ماوەی تەواوکردنی 180 ڕۆژی ڕۆژژمێری بۆ دیاریکراوە، هەروەها كاری خۆڵكاری بۆ 241 شەقام دەكرێت بە درێژیی ٤٨کیلۆمەتر و لەسەر ڕووبەری: ٧٣،٠٠٠م٢ و بەتەواوبوونی پرۆسەی گەیاندنی خزمەتگوزاری لە هەشتی حەسارۆك زۆر بەرز دەبێتەوە.

ئەو قۆناغەی پرۆژەكە گەیاندنی خزمەتگوزاریی کاری خۆڵکارییە بۆ Zone D لە هەشتی حەسارۆک بە گوژمەی٩٧٢،٧٣٠،٠٠٠ (نۆسەد و حەفتا و دوو ملیۆن و حەفت سەد و سی هەزار، لەسەر داهاتی 100% سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر و بەشێوەی ڕاستەوخۆ لەلایەن تیمەكانی سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێرەوە جێبەجێ دەكرێت.

ھەواڵی زیاتر