کەریم گوڵانی: گۆرانییەکی ڕۆستەم سابیر دەداتە ژنە هونەرمەندێک

هونەرمەندی ناسراوی باشووری کوردستان کەریم گوڵانی دەڵێ” گۆرانییەکی نوێم بۆ هونەرمەند ئاواز حەسەن ئامادە کردووە کە ئاوازەکەی هی شاعیر و ئاوازدانەری ناودار هۆشیار عەبدوڵڵایە و لەلایەن هونەرمەندی کۆچکردوو رۆستەم سابیر پێشتر وتراوە”.

هونەرمەند کەریم گوڵانی لەکاتی بەشداریکردنی لە بەرنامەی ( حەوت خولەک )ی تۆڕی میدیایی باڵکێشدا کە میدیاکار ( حازم جەعفەر) پێشکەشی دەکات، باسی ژیانی هونەری خۆی کرد و  وتی”ئێستا وازم لە ئاهەنگی خێزانی هێناوە و لەبەر تەمەنم نامەوێ چیتر بچمە ئەو ئاهەنگانەوە، چونکە ئێستا من تەمەنم 61 ساڵە و بەباشی نازانم ئاهەنگی خێزانی بکەم، بەڵام هەندێجاریش هاوڕێ و خزم ناچارم دەکەن کە ئاهەنگیان بۆ بگێڕم”.

کەریم گوڵانی باسی نوێترین بەرهەمی هونەری خۆیی کرد و وتی”گۆرانییەکی نوێم بۆ هونەرمەند ئاواز حەسەن ئامادەکردووە، کە هۆنراوەی خۆم و ئاوازی شاعیر و ئاوازدانەر هوشیار عەبدوڵڵایە، پێشتریش لەلایەن هونەرمەندی کۆچکردوو رۆستەم سابیر وتراوە، گۆرانییەکم  لە کوردستانەوە ریکۆرد کردووە و بۆ خاتوو ئاوازم ناردووە”.

ھەواڵی زیاتر