پرۆژه‌یه‌كی ئاوه‌ڕۆی لووله‌یی له‌ داره‌توو ده‌ستيپێكرد

وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، به‌ گوژمه‌ی 327 ملیۆن دینار پرۆژه‌یه‌كی ئاوه‌ڕۆی لووله‌یی له‌ داره‌توو ده‌ستيپێكرد.

به‌ گوژمه‌ی 327 ملیۆن دینار له‌سه‌ر بودجه‌ی ئاسایی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار پرۆژه‌یه‌كی دروستكردنی ئاوه‌ڕۆی لووله‌یی له‌ سنووری سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی داره‌تووی سه‌ر به‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی شاره‌وانییه‌كانی هه‌ولێر ده‌ستیپێكرد.

پرۆژه‌كه‌ بریتییه‌ له‌ دانانی ئاوەڕۆیه‌كی لوولەیی بۆ سایدی دووەمی ناوچەی پیشەسازی و پاشان قیرتاوکردنی شەقامەکە بە درێژایی 1300م بە ئاراستەی دارەتووی کۆن.

ئه‌و پرۆژه‌یه‌ بە گوژمەی 327 ملیۆن دینار و له‌سه‌ر بودجه‌ی ئاسایی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار جێبه‌جێ ده‌كرێت و شەقامەکانی گەڕەکی کوردستان و نیشتمان و هەرێم و ناوچەی پیشەسازیی دارەتوو لێی سوودمەند دەبن.

ھەواڵی زیاتر