وادەی ناردنی مووچەی مانگی حەوتی فەرمانبەران ئاشکرا کرا
وابڕیارە هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی حەوتی سەرجەم مووچەخۆرانی هەرێم ڕەوانە بکرێت.
خه‌لیل غازى دۆسكى پەرلەمانتاری پارتی لە بەغدا ڕایگەیاند، دوێنێ سه‌ردانى مه‌سعود حه‌یده‌ر بریكارى وه‌زاره‌تى دارایی عێراقى كردوه‌و چه‌ند پرسێكى تایبه‌ت بهداراییان تاووتوێكردوه، له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا به‌ڕێوه‌به‌رى ژمێریارى وه‌زاره‌تى دارایی عێراقیش ئامادهبوهو وتویهتى:”مووچه‌ى مانگى حه‌وتى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم هه‌فته‌ى داهاتوو ڕه‌وانه ده‌كرێت”.
ئەوەشی وتووە، “به‌ڕێوه‌به‌رى ژمێریاریىو بریكارى وه‌زاره‌تیش جهختیانكردوهتهوه، هه‌فته‌ى داهاتوو موچه‌ى ته‌واوى فهرمانبهرانو موچهخۆرانى هه‌رێم بهسهربازیىو هێزه ئهمنیهكانیشهوه به‌بێ هیچ كێشه‌یه‌ك ڕه‌وانه ده‌كرێت”.