ژمارەیەک هەلی دامەزراندن ڕاگەیەنرا

کارەبای سلێمانی، 22 هەلی دامەزراندنی لە سنوری قەزای دووکان ڕاگەیاند.

ئەمڕۆ سێشەم 23ی تەممووزی 2024، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای سلێمانی بڵاوی كردەوە، قایمقامییەتی دووكان، 22 هەلی دامەزراندن بەشێوەی گرێبەست ڕادەگەیەنێت بۆ بەڕێوەبەرایەتی بەرهەمهێنانی وزەی كارەبای دووكان، بەپێی چەند مەرجێك

ئەم هەلی دامەزراندنە تەنیا بۆ هاووڵاتییانی ناوەندی دووكان و هەردوو شارەدێی سوورداش و خەلەكان و گوندنشینانی سنوورەكانیانە

لە کۆتاییدا بەڕێوەبەرایەتیی كارەبای سلێمانی دەلێت؛ هەر كەسێك مەرجەكانی تێدا هەیە دەتوانێ فۆرم پڕ بكاتەوە
پڕكردنەوەی فۆرم بەشێوەی ئۆنلاین دەبێت و بەهیچ جۆرێك بە دەست سیڤی وەرناگیرێت.
دوا وادە بۆ پڕكردنەوەی فۆرمەكە (28/7/2024) دەبێت

ھەواڵی زیاتر