بەهای زێر و نرخی نەوت دابەزین

زێڕ بەڕێژەی 1.5% و نەوتیش زیاتر لە دوو دۆلار دابەزی.

نرخی نەوتی برێنتی دەریای باکوور رۆژی هەینی دوو دۆلار و 48 سەنت دابەزی و یەک بەرمیلی بە 82 دۆلار و 63 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکا دوو دۆلار و 69 سەنت دابەزی و بە 80 دۆلار و 13 سەنت مامەڵەی پیوەکرا.

ئەگەری ئاگربەست لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست بە هۆکاری سەرەکی دابەزینی بەرچاوی نرخی نەوت لە رۆژی هەینی هەژماردەکرێت.

نرخی زێڕیش لە ماوەی یەک هەفتەی رابردوودا ئاستێکی نوێی پێوانەیی تۆمارکرد و رۆژی چوارشەممە بۆ چەند کاژێرێک بەرزبووەوە بۆ زیاتر لە 2480 دۆلار، بەڵام لە کۆتایی هەفتەدا و لە رۆژی هەینیدا کۆی قازانجەکانی ئەو هەفتەیە لەدەستدا و یەک ئۆنسەی زێر دابەزی بۆ 2400 دۆلار.

کریستییەن بۆرجۆن، شرۆڤەکاری سەر بە پلاتفۆرمی (ئێف ئێکس ستریت) لەو بارەیەوە رایگەیاند: “یەکێک لە هۆکارەکانی دابەزینی نرخی زێڕ بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە ئەوانەی زێڕیان بە هەرزان کڕیوە، بە مەبەستی بەدەستهێنانی قازانج، فرۆشتویانە.”

بەپێی ئەو شرۆڤەکارە، ئەگەر ئەم هەفتەیە فرۆشیاران کۆنترۆڵی بازاڕ بەدەستەوە بگرن، نرخی زێڕ ئەگەری هەیە تاوەکو 2312 دۆلاریش دابەزێت.

ھەواڵی زیاتر