پلەکانی گەرما زیاتر بەرزدەبنەوە

کەشناسی هەرێم: پلەکانی گەرما زیاتر بەرزدەبنەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە 18ـی تەمووزی 2024، ئاسمان ساماڵ دەبێت  و پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ.

ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەی هەینی 19ـی تەمووزی 2024 ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پلەکانی گەرما کەمێک بەرزتر دەبنەوە بەراورد بە ئەمڕۆ.

بەگوێرەی پێشبینیی کەشناسی، سبەی بەرزترین پلەکانی گەرما بەمجۆرە دەبێت:

هەولێر : 42

سلێمانی : 42

دهۆک : 42

کەرکوک : 45

هەڵەبجە : 44

زاخۆ : 43

سۆران : 41

حاجی ئۆمەران : 33

گەرمیان : 46

ھەواڵی زیاتر