بەرپرسی لقی پارتی لە کەلار وردەکاریی تەقاندنەوەی ئۆتۆمبێلەکەی ئاشکرا دەکات

بەرپرسی لقی پارتی لە گەرمیان زانیاری نوێ لەسەر تەقاندنەوەی ئۆتۆمبێلەکەی ئاشکرا دەکات و دەڵێت، “تەقاندنەوەی ئۆتۆمبێلەکەم کارێکی تیرۆرستی بوو.”

ئەکرەم ساڵح، بەرپرسی لقی 22ـی پارتی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند: “کاژێر 09:30ـی بەیانی لەوکاتەی دەمەویست لە شوێنی پشوودانم بچمە دەوام، لەگەڵ جووڵانی ئۆتۆمبێلەکەم بە ئاراستەی دەرچوون بەرەو دەوام، لە ژێر خۆم ئۆتۆمبێلەکەم تەقییەوە، گڕێکی زۆر و دەنگێکی گەورە بوو، پێش ئەوەی ئاگرەکە پێمبگات، توانیم لەگەڵ شۆفێر و ئەو پێشمەرگەیەش کە لەگەڵم بوو لە پێشەوە خۆمان رزگار بکەین.”

جەختیش دەکاتەوە لەوەی “کردەوەیەکی تیرۆرستی بوو، چونکە هەموو ئاماژەکان ئەوە بوون کە چاودێریم کراوە.”

ھەواڵی زیاتر