شاندێکی باڵای ئەمنیی عێراق گەیشتە سلێمانی
ئەمڕۆ دووشەممە، قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق و شاندی یاوەری گەیشتەنە سلێمانی.
دوای ئەوەی هەفتەی ڕابردوو ئەعرەجی سەردانی هەولێری کرد و لەگەڵ مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەسەر هەماهەنگی ئەمنی نێوان هەرێم و بەغدا کۆبوونەوە، نووسینەگەی ڕاگەیاندنی قاسم ئەعرەجی ڕایگەیاند: “قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵای ئەمنی گەیشتە سلێمانی.”
سەردانی شاندە باڵا ئەمنییەکەی عێراق دوای ڕەتکردنەوەی لەشکرکێشییەکانی تورکیا بوو بۆ سەر عێراق، هاوکات بۆ وەرگرتنی هەڵوێستێکی یەکگرتوو بوو لەلایەن حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان لەسەر ئەو هێرشانە.