پەیامێک لە مەسرور بارزانییەوە لەبارەی هێرشکردنە سەر ترەمپ

مەسرور بارزانی لە تۆڕی ئێکس بڵاویکردووەتەوە، “بە توندترین شێوە سەرکۆنەی هێرشکردنە سەر سەرۆک دۆناڵد ترەمپ دەکەم و هیوای زوو چاکبوونەوەی بۆ دەخوازم “. 

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی دەڵێت، “هاوخەمم لەگەڵ قوربانیانی ئەم هێرشە تیرۆریستییە و هاوپشتیی خۆمان لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دەردەبڕین” .

بەرەبەیانی ئەمرۆ لە کۆبوونەوەیەکی جەماوەریدا لە ویلایەتی پێنسیلڤانیا کە بانگەشەی هەڵبژاردنی دەکرد، تەقە لە دۆناڵد ترەمپ كرا و بریندارکرا.

ھەواڵی زیاتر