بۆ ئەوەی هیچ بیانوویەک نەبێت بۆ دواخستنی مووچە، حکومەتی هەرێم لە هەموو دە رۆژی سەرەتای مانگی، لیستی مووچە دەنێرێت.
سەرچاوەیەک لە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لیستی مووچەی مانگی حەوتی وەزارەت و دەستەکان ئامادەکراوە و نێردراوە بۆ وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان، دوای ئەوەی وردبینیی تێدا دەکرێت رەوانەی بەغداد دەکرێت، بۆ ئەوەی ناردنی مووچەی فەرمانبەران دوا نەکەوێت.
رۆژی 3/7/2024 لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیاردرا، وەزارەتەکان لە 10 رۆژی یەکەمی هەموو مانگێک لیستی مووچە ئامادە بکەن، بۆ ئەوەی هیچ بیانوویەک نەبێت بۆ دواخستنی مووچە.